سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەلا عومەری سورێن دەكات

بۆ بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (مەلا عومەری سورێن)
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ (مەلا عومەر مەحموود حەمە شەریف) ناسراو بە (مەلا عومەری سورێن)ـمان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین وخۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی هەڤاڵ (مەلا عومەر) بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16/7/2014




