سەرۆک بارزانی گەڕایەوە

هەولێر-KDP.info- دوای كۆتاییهاتنی سەردانی (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری بۆ وڵاتی توركیا و دیدار لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی توركیا، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 14ـی 7ـی 2014 سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.




