٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بارزانی بە جیا لەگەڵ گوول و ئەردۆغاندا كۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی توركیا(رەجەبە تەیب ئەردۆغان) دەستی پێ كرد. لە كۆبوونەوەكەدا (بارزانی و ئەردۆغان) دواڕەوشی عێراقی دوای داعش و پرسی وزە دەخەنە بەر باس. بڕیاریشە ئێوارە، بەربانگێك لەسەر شەرەفی (بارزانی) ساز بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14 تەمموزی 2014، (سەرۆک مەسعوود بارزانی)بە یاوەریی شاندێك كە پێكهاتبوو لە  سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان(فوئاد حوسێن) و وەزیری ناوخۆ(كەریم شنگالی)، وەزیری پێشمەرگە(مستەفا سەید قادر) و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە(جەبار یاوەر)‌ سەردانی توركیای كرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆیش لە كۆشكی چانكایا (بارزانی) لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا(عەبدوڵڵا گیول) كۆ بووەوە. بەپێی زانیارییەكانی رووداو، (بارزانی و گوول) دواپێشهات و رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوو كردووە. هەروەها بابەتی وزە و پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیایش تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانیان بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار