٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆ دەبێتەوە.

 

بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هەرێم کە لە ژمارەیەک وەزیر و کاربەدەستان پێک هاتووە، سەردانی تورکیا بکات.

لەو سەردانەدا، سەرۆکی هەرێم و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) و وەزیری وزە (تانەر یڵدز) و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو بڵاوی کردووەتەوە کە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا باس لە دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و چەند دۆسیەیەکی دیکەی وەک نەوت و پرسی داعش و پێکهێنانی حكوومەتی عێراق دەکات.

وەک زانراوە شاندی یاوەری (سەرۆک بارزانی) بۆ تورکیا لە هەریەک لە جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم(قوباد تاڵەبانی)، وەزیری سامانە سرووشتییەکان(ئاشتی هەورامی) و وەزیری دارایی هەرێم(رێباز محەممەد عەبدوڵلا) و چەند وەزیرێکی دیکە، پێک هاتووە.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار