٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی بۆ جۆ بایدن: هەر چارەیەک دەبێ بە ڕەچاوکردنی واقیعی تازە بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە پەیوەندییکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، (سەرۆك بارزانی) دووپاتی كردەوە كە هەر چارەسەرێك كە بۆ قەیرانەكانی ئێستای عێراق دەدۆزرێتەوە پێویستە ڕەچاوی ئەو گۆڕانكاری و واقیعە تازەیە بكات كە لە عێراقدا هاتووەتە كایەوە. (جۆ بایدن)-یش، سڵاو و دروودی خۆی بۆ ڕۆحی پاكی ئەو پێشمەرگانە نارد كە لە بەرگریكردنی لە دژی تیرۆریستان گیانی خۆیان بەخشیوە و شەهید بوون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا(جۆ بایدن) لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (سەرۆك بارزانی)-یەوە كرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوو كرا و دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دامەزراندنی حكوومەتی تازەی عێراقی خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەروەها هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە حكوومەتی تازەی عێراقی هەموو ئەو كێشە و قەیرانانە چارەسەر بكات كە عێراق بە دەستییەوە دەناڵێنێت.

 لەم پەیوەندییەدا (سەرۆك بارزانی) ئەوەی دووپات كردەوە كە لە هەر چارەسەرێك كە بۆ قەیرانەكانی ئێستای عێراق دەدۆزرێتەوە پێویستە ڕەچاوی ئەو گۆڕانكاری و واقیعە تازەیە بكات كە لە عێراقدا هاتووەتە كایەوە.

لە بەشێكی ئەم پەیوەندییەدا جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سڵاو و دروودی خۆی بۆ ڕۆحی پاكی ئەو پێشمەرگانە نارد كە لە بەرگریكردنی لە دژی تیرۆریستان گیانی خۆیان بەخشیوە و شەهید بوونە و دووپاتی كردەوە كە بۆ چارەسەركردن و بەدواداچوون بۆ گرفتەكان هەر دوولا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار