سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێی خۆش بێ سلوو خدر

بەڕێزان خانەوادەی خوالێی خۆش بێ سلوو خدر ناسراو بە ئەبو داود
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراوی ئێزدیان، هەڤاڵ سلوو خدر ناسراو بە ئەبو داود مان پێگەیشت. خوالێی خۆش بێ کادیرێکی بەتوانا و تێکۆشەرێکی دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی بوو و ڕۆڵی جوامێرانەی لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و پارێزگاریکردنی لە ناسنامەی کوردایەتیی ئێزدیان لەیاد ناکرێت و هەمیشە مایەی شانازییە.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و تەواوی هاوڕێیانی خوالێی خۆش بێ دەکەین و هیوادارین خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مەسعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10/7/2014




