٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و بایدن، دواپەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراقیان خستە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا(جۆو بایدن) لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)-یەوە کرد و وێکڕا، دواپەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراقیان خستە بەر باس و جەختیان لە گرینگیی ڕاوێژی بەردەوام بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای عێراق کردەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە9ـی 7ـی 2014،  بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە  سەرۆكی هەرێمی كوردستان( مەسعوود بارزانی)-یەوە كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی دواپەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق كرا و جەختیش لەسەر گرینگیی پەیوەنیی نێوان هەردوولا کرایەوە و لەسەر ئەوە کۆک بوون کە دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای عێراق پێویستی بە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامی هەردوولا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار