٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەكات

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە لە پیرمام(سەڵاحەددین)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا(ئەحمەد ئەلجەربا) كرد.
لە دیدارێكدا دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و قەیرانی سووریا و هەروەها هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە سووننەنشینەكانی عێراق لە لایەن هێزە چەكدارەكان و تیرۆریستان تاوتوو كرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار