٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی كوردستان مانگێك پشووی هاوینەی كەم كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -تایبەت بە kdp.info-پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمان یەك مانگ پشووی هاوینەی خۆی كەم كردەوە.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (نازم هەركی)، بە kdp.infoـی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا بە كەمكردنەوەی یەك مانگ پشووی هاوینەی پەرلەمانی كوردستان كە خۆی پشووەكە دوو مانگە.

(نازم) گوتیشی كە هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان (شێخ شامۆ) لە شوێنی (نووری حەمەعەلی) كە دەستی لە كار كێشاوەتەوە، سوێندی یاسایی خوارد.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار