سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات

بسم الله الرحمن الرحیم
)شهر رمضان الذی انزل فیه القرآ‌ن هدى للناس و بینات من الهدى و الفرقان(
- صدق الله العظیم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عیراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی‌و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان.
داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەم لەم مانگە پیرۆزەدا کە مانگی خواپەرستی و خێر و دڵاواییە، زیاتر بەهانای ئاوارە و لێقەوماوانەوە بچن. با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
30 ـی شه‌عبان 1435ـی كۆچی
28/6/2014




