بارزانی و کیری جەختیان لە گرینگیی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کردەوە
__2014_06_28_h16m6s17__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەیوڵاتەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا(جۆن کیری) لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)-یەوە کرد و دواپەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق تاوتوو كرا و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی دیکە جەختی لەسەر گرینگیی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کردەوە.
شەوی هەینی 27ـی 6ـی 2014، بەڕێز جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)-یەوە كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دواپەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق تاوتوو كرا و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی دیکە جەختی لەسەر گرینگیی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کردەوە و هەردوولایش لەسەر ئەوە کۆک بوون کە بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستای عیراق ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامیان هەبێت.




