(سەرۆك بارزانی) هێزەكانی پێشمەرگەی لە سنووری ڕۆژهەڵاتی دیجلە بەسەر کردەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخ و پێویستییەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، سەردانی سنوور و هێڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلەی كرد.
لەم سەردانە مەیدانییەدا کە ئەمڕۆ هەینی 27ـی 6ـی 2014 سازی دا، (سەرۆك بارزانی) فەرماندەیی و تەشكیلاتە سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لەو دەڤەرەدا بەسەر كردەوە و وردەكاریی و گوزەران و بارودۆخ و ئەو ڕێوشوێنانەی لە نزیكەوە بینی كە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە و لەپێناو پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەیەك لەو ناوچەیە گیراوەتە بەر.




