٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: بە لای ئێمەوە ماددەی 140 جێبەجێ کراوە

سەرچاوە: KDP.info
کۆنگرەي ڕۆژنامەوانيي سەرۆکي هەرێمي کوردستن(مەسعوود بارزاني) و وەزيري دەرەوەي بەريتانيا(ويليەم هێگ). پيرمام- فۆتۆ: ژيوار

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "10 هەوڵمان دا بەپیێ ماددەی 140 ناوچەکە ئاسایی بکەینەوە، بەڵام بێئەنجام بوو، ئێستا بە لای ئێمەوە ئەو ماددەیە جێبەجێ کراوە و ئیتر قسەی لەبارەوە ناکەین."

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە هاوینەهەواری پیرمام و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا کە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ساز درا، سەرۆک بارزانی هاوکات گوتی، "دەبوایە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی پاش کشانەوەی سوپای عێراق دروستت بوو، چووبانە ئەو ناوچە کوردستانیانەی کە دەکەونە ئیدارەی هەرـی کوردستان و لێیشی ناکشێینەوە." بارزانی جەختی کردەوە کە "بە لای ئێمەوە ماددەی 140 ئێستا جیبەجێ کراوە."

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا(ویلیەم هێگ)، وێڕای ستاییشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم هاوکات سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کرد  کە هاریکاریی ئەو ئاوارانە دەکات کە ڕوویان لە هەرێـی کوردستان کردووە، گوتیشی "ئێمیەیش یەکەم وڵات بووین کە ڕامانگەیاند هاوکاریی ئاوارەکان بکەین و دەیشیکەین."

هێگ هاوکات گوتی "یەکەم جارە سەردانی هەولێر بکەم و دەرفەتێکی باش بوو جەخت لەسەر پتەوترکردنی پێوەندیی نێوان هەرێم و بەریتانیا بکەینەوە."

دەربارەی ئەجێندای سەردان و کۆبوونەوەیشی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)-دا ڕایگەیاند، "گفتوگۆمان لەسەر قەیرانی ئێستای عێراق کرد، دەمانەوێت کار بکەین لەسەر قووڵکردنەوەی پێوەندییە دووقۆڵییەکانمان."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەیشدا کە تێڕوانینی هێگ بۆ نیاز و ڕای سەرکردە شیعەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ گوتی، "لە بەغدا هۆشیارییەکی بەهێزم بینی حکوومەتێکی بنکەفراوان دروست بکرێت و زۆرێکیان بۆچوونیان وابوو کە حکوومەتێکی هاوبەشی نیشتیمانی پێک بێت و، بۆ ئەم مەبەستەیش لەگەڵ سەرکردە شیعەکان قسەم کرد و کە ئێمەیش دەمانەوێت حکوومەتێک پێک بێت کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بن و پەلەی لێ بکەن."

ویلیەم هێگ هاوکات دەڵیت "ئێمە هیچ دەستوەردانێکی سەربازی لە عێراقدا ناکەین، ئەمەریکای ئامادەیی نیشان داوە تا بتوانێت چۆن هاوکاریی عێراق بکات لەو قەیرانەی تێی کەوتووە ڕزگاری ببێت، بەڵام دیارە کە ئەمەریکایش جەخت لەسەر بەشداری پێکەوە کار بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی هاوبەشی نیشتیمانی دەکاتەوە."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا(ویلیەم هێگ) پاش سەردانی بۆ بەغدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) کۆ بووەوە. 

ژیوار

هەواڵی پەیوەندیدار