(سەرۆک بارزانی) و (ویلیام هاگ) کۆ بوونەوە

هەولێڕ-KDP.info- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا(ویلیام هاگ) گەیشتە پیرمام و ئێستا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعود بارزانی) لە كۆبوونەوەدایە.
دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا كە دوێنێ پێنجشەممە ئەنجامی دا، ئەمڕۆ هەینی ویلیام هاگ بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و لایەن بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان(فەلاح مستەفا) و وەزیری سامانە سرووشتییەكان(ئاشتی هەورامی) پێشوازی لێكرا.
(فەلاح مستەفا) بە رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ڕێگەی فڕگەی نێوودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەهایش بڕیارە پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانییدا و ویلیام هاگ كۆبوونەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، ساز بدات.




