سەرۆک بارزانی بۆ کیری: عێراقێکی نوێ وەبەرهاتووە.. ئەمەریکا مالیکی بە هۆکاری پارچەبوونی عێراق دەزانێت
__2014_06_24_h14m3s42__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا(جۆن کیری) ڕاگەیاند کە، هێرشی بەرفراوانی چەکدارە توندڕۆکان لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوای عێراق، عێراقێکی نوێی وەبەرهێناوە.
لە پیشوازیی کیریدا کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە هەولێری پایتەخت بوو، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند. "لە سەروبەندی ئەو گۆڕانکاریانەدا بەرەوڕووی واقیعێکی نوێ و عێراقێکی نوێ بووینەتەوە."
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ کۆ بوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانیدا سەردانی هەولێری کرد.وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایش ڕایدەگەیەنێت، کیری لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کورددا ڕۆڵی گرینگی هەرێمی کوردستان لە هاوکاریکردنی حکوومەتی بەغدا لە دابینکردنی ئاساییش و سەقامگیری دەخاتە بەر باس.
ئەم سەردانەی کیری دەبێت بە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، پاش ئەو سەردانەی کە کۆندالیزا ڕایس وەک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە 2006-دا سازی دا و لەو کاتەدا بوو کە، عێراق کەوتبووە شەڕی تاییفی نێوان سوننە و شیعەوە.
بارزانی بەرلە سەردانی کیری بۆ هەرێمی کوردستان، لە ڕێی کەناڵی سی ئێن ئێنەوە ڕایگەیاند، "لە 10 ساڵی ڕابردوودا و بۆ بیناکردنی عێراقێکی دیموکراتی ئەوەی لە دەستمان هات کردمان، بەڵام بە داخەوە ئەو ئەزموونە سەرنەکەوت."
وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا له سهردانهكهی دوێنێیدا بۆ بەغدا بە مالیکی و سەرکردە شیعەکانی راگەیاند، پێویستە لەگەڵ پێكهاتهكانی دیكهی عێراق (سوننه و كورد) سازش بكهن، بە پێچەوانەوە، ئومێد له بارهی ئاشتهوایی ههمیشهیی له عێراقدا لهبار دەچێت.
ئاژانسی ئهسۆشێیتد پرێس دەڵێت کە دیداری نێوان کیری و مالیکی دووقۆڵی نەبووە و لەژێر ڕۆشنایی ئەو ڕەخنانەی ئەمەریکایشدایە لە سەرۆکوەزیرانی عیراق و ئاماژەدان بە پێویستیی دەستلەکارکێشانەوەی مالیکی وەک هەنگاوی یەکەم و پێویست، تا لە ڕێیەوە بەر بەو ڕاپەڕینە بگیرێت کە گەڕەشە لە دابەشبوونی عێراق دەکات.
هاوکات نووری مالیكی له كۆبوونهكهدا داوای له جۆن كێری كردووه، تا ئهمهریكا لە هێرشی ئاسمانی بۆ سهر مۆڵگهكانی دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) پشتیوانیی عێراق بكات.بەرپرسانی عێراقییش کە نەیانویستووە ناویان ببرێت ڕایانگەیاندووە کە، كێری گوتوویەتی، ئهم كاره پێویستی به وریایی و وردهكاریی زۆر ههیه بۆ ئهوهی گرهنتی ههبێت كه له كردهكاندا زیان به خهڵكی مهدهنی نهگات.




