٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە دیدارێکی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی، دکتۆر ئەحمەد چەلەبیدا، هەروولا هاوڕابوون کە پێویستە پرۆسەی سیاسیی عێراق بەپێی دەستوو ڕاست بکرێتەوە و ڕێز لە پێگە و خواستی ڕەوای هەموو پێکهاتەکان بگیرێت و هەموولایەکیش بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر هاوکار بن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20ـی 6ـی 2014 سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی، دکتۆر ئەحمەد چەلەبی کرد. لە دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئەو قەیرانەی بەهۆی شکستی سوپای عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هاتووەتە ئارا، خرایە بەر باس.

هەروولا هاوڕابوون کە پێویستە پرۆسەی سیاسیی عێراق بەپێی دەستوو ڕاست بکرێتەوە و ڕێز لە پێگە و خواستی ڕەوای هەموو پێکهاتەکان بگیرێت و هەموولایەکیش بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر هاوکار بن.

هەواڵی پەیوەندیدار