سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە لە سەڵاحەدین، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدیی سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و مەترسییەكانی ئەم قۆناغەی عێراق تاوتوو كران. هەروەها بارودۆخی مەیدانیی ناوەڕاستی عێراق و شاری بەغدا و دواپەرەسەندنە سەربازی و ئەمنییەكان تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.




