٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕاندا كۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە کۆببونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەوشیروان مستەفادا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستای عێراق خرایە بەر باس و هەروەها ئامادەكارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان خرایە بەر باس.

ئەمڕۆ دووشەمە 16ـی 6ـی 2014 لە سەڵاحەدین سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستای عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها قسەیش لەبارەی ئامادەكارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان كرا.

 لەم دانیشتنەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بەو یەكدەنگی و یەكهەڵوێستییەی كە لە لایەن هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لەبەرانبەر پێشهات و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی تازە گیراوەتەبەر و، جەختیشیان لەوە كردەوە كە مامەڵە كردن لەگەڵ دۆخی ئاڵۆزی ئەمنی و سیاسیی عێراق دیراسە و وردبینی گەرەكە.

دەرئەنجام و وێستگەكانی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتانی ئەورووپایی تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار