٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد بەرزنجی

برای بەڕێزم مامۆستا عەلی باپیر و ئەندام و كادیرانی كۆمەڵی ئیسلامی..

بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی خەمبار بووین. مامۆستا شێخ محەمەدی بەرزنجی كەسایەتییەكی ئایینی و كۆمەڵایەتیی گرنگی دەڤەری سلێمانی و كوردستان بوو و لەدەستدانی زیانێكی گەورەیە. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بباتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە گشت لایەكمان ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

13ـی 6ـی 2014

هەواڵی پەیوەندیدار