٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مام هاشم باپیر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کەسایەتیی ناسراو و تێکۆشەر (مام هاشم باپیر) کرد و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (مام هاشم باپیر) هاتووە:

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەر خوالێخۆشبوو (مام هاشم باپیر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٩ی تشرینی دووەمی٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار