٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

مەسروور بارزانی: لە سەر بودجە رێککەوتووین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جەختمان لەسەر مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان کردەوە و گەیشتووینەتە ئەنجامی زۆرباش. 

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی گوتی: جێگەی دڵخۆشییە، کە لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان ئێمە و حکوومەتی عێراق هەبووە، بەتایبەتی لەسەر ئەوەی کە وەکو یەک هەرێم و یەک میزانییە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هیوادارم جێگەی دڵخۆشی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت

مەسروور بارزانی ئاماژەی دا، لەسەر بابەتی کۆڕمۆر هەردوولامان هاوڕابووین ئەمجۆرە هێرشانە لەسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان کۆتاییان بێت و لیژنەی لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەم بابەت دروستکراوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک، هیوادارین دوای ئەوە هەر تاوانبارێک لەو بابەتە بەدەرکەوت بە سزای یاسایی خۆی بگات.