فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵى گشتى تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسوڵى گشتى تورکیا لە هەولێر کرد، لە کۆبوونەوەکەدا فازڵ میرانی باسى لە هه‌نگاوی كاراكردنی په‌رله‌مان كردوو به ده‌ستپێكێكی ئه‌رێنی زانی بۆ ڕزگار بوون له‌م چه‌قبه‌ستووه‌ی دووساڵی ڕابردوو، لای خۆشیەوە کونسوڵی تورکیا كاراكردنی په‌رله‌مانی به باش نرخاند و هیوای خواست كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێکكه‌وتن.
ئەمڕۆ ٧ی١١ی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازی لە (ئەرمان تۆپچو) کونسوڵى گشتى تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دانیشتنه‌كه‌دا فازڵ میرانى وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان به تایبه‌تی و عێراق و ناوچەکە به گشتی و، ئاماژه‌ی به هه‌نگاوی كاراكردنی په‌رله‌مان كردوو به ده‌ستپێكێكی ئه‌رێنی زانی بۆ ڕزگار بوون له‌م چه‌قبه‌ستووه‌ی دووساڵی ڕابردوو و هیوای خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان كێشه و گرفته‌كان به‌لاوه بنێن و به‌شدار بن له پێکهێنانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها بەرپرسى دەستەى کارگێڕى جه‌ختی كرد كه پەیوەندییه‌كانی نێوان كۆماری تورکیا‌و هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر باش دایە و به‌رەو پێش ده‌ڕوات.
لەلاى خۆیەوە ئەرمان تۆپچو کونسوڵى گشتى تورکیا لە هەولێر سوپاسى فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارەو دووپاتى کرد کە پەیوەندییه‌كانی نێوان كۆماری تورکیا و هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر باش دایە به‌رەو پێش ده‌ڕوات لە هەموو بوارەکاندا.
هەروەها ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان به باش نرخاند و هیوای خواست كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێکكه‌وتنێك و حكوومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنن. لە کۆتایى دا هیواى خواست ئه‌م ئارامییه و پێشكه‌وتنه‌ی هەرێمى کوردستان به‌رده‌وام بێت.




