کۆمسیۆن بانگھێشتێک ئاراستەی لەدایکبووانی ٢٠٠٨ دەکات

دهۆك -KDP.info- به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، لقی دهۆك گوتی "پرۆسه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌رانی تازه به‌رده‌وامه، تا ئێستا زیاتر له 10هه‌زار ده‌نگده‌ر خۆیان تۆمار كردووه و پرۆسه‌كه‌ش تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بەردەوام دەبێت، داواكارین ئه‌وانه‌ی ماون بێن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له ده‌نگدان بێ به‌ش نه‌بن."
خالد عه‌باس، به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لقی دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌رانی له‌دایكبووی 2008 به‌رده‌وامه، ڕۆژانه خه‌ڵك دێن سه‌ردانمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناویان تۆمار بكرێت، له سنووری پارێزگای دهۆك 30هه‌زار ده‌نگده‌ری تازه‌مان هه‌یە، کە تائێستا زیاتر له 10هه‌زار ده‌نگده‌ر له سنووری پارێزگای دهۆك خۆیان تۆمار كردووه."
خالد عه‌باس گوتیشی "ڕۆژانه بنكه‌كانمان پێشوازی له ده‌نگده‌رانی تازه ده‌كه‌ن، تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتووش پرۆسه‌ی تۆماركردن به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌واوی كارئاسانیش بۆ ده‌نگده‌ران ده‌كرێت، بۆیه داواكارین ئه‌وانه‌ی ماون ئه‌وانیش بێن خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو مافی ده‌نگدانیان نه‌فه‌وتێت و بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن."
ده‌شڵێت "له پارێزگای دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران گه‌یشتۆته 81%، به‌رده‌وام كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌كه زیاتریش بێت."
بڵند ئیبراهیم
