٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە دوسلدۆرف جەخت لە پێشخستنی بەهرەی ئافرەتان و گەنجانی دیاسپۆرا دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوسلدۆرفی-KDP.info- لێژنەی ناوچەی دوسلدۆرفی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت و بەرهەمداری لەگەڵ بەشێک لە ئافرەتانی بەتوانا و چالاکی سنوورەکە ئەنجام دا، بە مەبەستی خستنەڕووی نەخشەڕێگەیەک بۆ گرنگیدان بە ڕۆڵ و تواناکانی ئافرەتان و گەنجانی کورد لە دیاسپۆرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ڕۆژی (١/١١/٢٠٢٦) بە سەرپەرشتیی گەشاو جەواد، کارگێڕی لێژنەی ناوچە بەڕێوە چوو، جەخت لە بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان و گەنجان کرایەوە و وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ پێشخستنی ڕێکخستنەکان و چالاکییەکان لە ئەڵمانیا وەسف کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕێکخستنی زنجیرەیەک چالاکی، کۆڕ، سیمینار و بەرنامەی جۆراوجۆر کرا. ئامانج لەم چالاکییانەش پەرەپێدانی بەهرەکانی توێژی گەنجان و ئافرەتانە، هاوکات لەگەڵ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ڕەوەندی کوردی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار