٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

مەحما خەلیل دەبێتە بەرپرسی لقی شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-مەحما خەلیل بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە رۆژی دووشەممە وەک بەرپرسی نوێی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال دەستبەکار دەبێت.

 مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)ی ڕاگەیاند، "لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال.

 دەشڵێت بۆ ئەم ئەرکە شانازییەکی گەورەیە و فەرمانی دەستبەکاربوونیشم دەرچووە، بڕیاریشە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بە شێوەیەکی فەرمی ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکەدا بکرێت و دەست بە کاربم."

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنیان لە ناوچەکە، مەحما خەلیل گوتی، "پلان و بەرنامەیەکی زۆر باشمان داناوە بۆ ئەوەی خزمەتی کوردانی ئێزدی و تەواوی دانیشتووانی شنگال بکەین، ئەوەی لە تواناماندا بێت بە هەوڵی هەموو لایەک بە ئەنجامی دەگەیەنین، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کوردانی ئێزدی دەدات و ئێمەش لە ئاستی ئەو متمانەیەدا دەبین."

مەحما خەلیل جەختیشی کردەوە، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ئەوەی لە توانایاندا بووبێت بۆ خزمەتی خەڵکی ناوچەکە ئەنجامیان داوە، بۆیە ئێمەش بەردەوام دەبین لەسەر ئەم کاروانە تاوەکو خزمەتی زیاتریان پێشکەش بکەین، داواکارییەکانیان جێبەجێ ببن و کێشەکانیان چارەسەر بکرێن."

بڵند ئیبراهیم