٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ كونسوڵى نوێى پۆڵه‌ندا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٥/١٢/٢١ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماچێی زایدل، كونسوڵى گشتیى نوێى پۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ بواره‌ جیاكاندا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى پۆڵه‌ندا، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.

هەواڵی پەیوەندیدار