٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقەکان بۆ KDP: دەسکەوتی زیاتر بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەدەست دێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی لقەکانی پارتی، لە 79یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر دەستی بارزانیی نەمر، باوکی رۆحیی نەتەوەی کورد و لە دایکبوونی (سەرۆک بارزانی) دەڵێن، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی زیاتر چووینه‌تە نێو جەماوەر و کارەکانی پارتیش لەناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و له‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك ڕەنگی داوەتەوە.

په‌یوه‌ست به‌ 79یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پارتی تاکە حزبە لەو ڕۆژەی دامەزراوە تا ئێستا، ٧٩ ساڵە لە قۆناغی زێڕیندایە و ھەرگیز پاشەکشەی نەکردووە و بۆ مافەکانی گەلی کورد مساوەمەی نەکردووە و دڵنیاشین لە داھاتوودا دەسکەوتی زیاتر بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەدەست دێن.

ھەروەھا دەڵێت، "پارتی بەردەوام لەناو خەڵکدایە بۆ بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی کوردستان، لە یادی ٧٩ی ساڵەی دامەزراندنی پارتیمانەوە، پەیمان دەدەین بە سەرۆک بارزانی زیاتر خۆمان لە خەڵک نزیکتر بکەینەوە.

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، شوان محەممەد تەھا، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "قسەکردن لەسەر ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی پارتی، قسەکردنە لەسەر مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان، پارتی ھەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ھەوڵی داوە قەوارەی سیاسیی کوردستان یەک بخات و بەرەو پێشچوونێک بە کۆمەڵگەی کوردەواری بدات، بەدرێژایی ساڵانی خەباتی پارتی ئەو دەستکەوتانەی پارتی پێشکەشی گەلی کوردستانی کردووە زۆرن، لە قۆناغی ئێستادا دەستکەوت و کارەکانی پارتی لەناو ‌حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەنگی داوەتەوە کە پارتی پێشەنگە لە بەرگری لە ماف و دەستکەوتەکان.

هاوكات سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچووغ ئەوە دەخاتەڕوو کە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چاویان لەدەستی سەرۆک بارزانییە بۆ بەرگریکردن لەمافەکانیان و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ھاووڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنن و دەشزانن ھەر سەرۆک بارزانییە لە کاتی تەنگانەدا بەرگری لەو خەڵکە دەکات.

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەش دەدات کە پارتی لە دامەزراندنیەوە بەرگری لە مافی ھەموو پێکھاتەکان و ھەموو دەڤەرەکان کردووە، ھەرکاتێکیش مەترسی لەسەر ناوچە کوردستانییەکان پەیدا ببێت، ئەوە لای ھەموو خەڵکی ئاشکرایە ھەر سەرۆک بارزانی و پارتییە ھەڵوێستی ھەیە بۆ بەرقەرارکردنی عەدالەت و گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەنماف، لەو یادە پیرۆزە جەخت لەسەر سیاسەتی نەگۆڕی پارتی دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لەسەر ئەرکی خۆمان.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار