سیروان سەید عاسی: سه‌رۆك بارزانی ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ كه‌ركووك پێداوین

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی لقی 25ی پارتی ئاشكرای كرد، سه‌رۆك بارزانی ڕێنمایی تایبه‌ت به كه‌ركووكی پێداون. ده‌شڵێ، سه‌رۆك بارزانی داوای لێ كردووین كار بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان بكه‌ین.
سیروان سه ید عاسی، به‌رپرسی لقی 25ی ده‌روروبه‌ری كه‌ركووك، لەبارەی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی لقی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی ناو پارتی بۆ خزمه‌تکردنی هاووڵاتییانه، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی ده‌ده‌ین، چونكه هه‌ر بڕیارێك له سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان ده‌ربچێت و فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر بێت، بە زیادەوە جێبەجێی ده‌كه‌ین، ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون بۆ ئاڵوگۆڕی، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بووه و سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت.
به‌رپرسی لقی 25ی كه‌ركووك گوتیشی، دەوروبەری کەرکووکیش بۆ کورد و بۆ پارتیش گرنگیی خۆی هەیە، له‌به‌ر ئه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی ئاڵوگۆڕی ناو حزب و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ده‌كه‌ین، چونكه ئامانجی پرۆسه‌كه خزمه‌تكردنه.
له‌باره‌ی كه‌ركووكیشەوە، سیروان عاسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه‌ركووك به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هه‌یه‌تی، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی ڕێنمایی تایبه‌تی پێداوین، تا كار بكه‌ین بۆ دابینكردنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانیی ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به هه‌موو پێكهاته ڕه‌سه‌نەکانی كه‌ركووك به‌بێ جیاوازی.
قائید میرۆ




