٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ چوارشەممە لەچوارچێوەی ھەنگاوەکان بۆ چاکسازی کردن لە ھێزەکانی پێشمەرگە و بەرەوپێشچوونەکان، ھەردوو شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەو شاندی ھاوبەشی سەربازیی و دیپلۆماسی ئەمەریکا لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٤/٣٠ لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی ھاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە، بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی، گرنگیی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی، دووپات کرایەوە. سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داھاتوو، جەخت لە ھاوکاری و ھاریکاریی ھاوبەشی نێوان ھەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کرایەوە.

دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشھاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار