٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: هەر کاتێک پارتی بەهێزتر بێت دەستکەوتەکانمان زیاتر دەبن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی خوولی نوێی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "هەر کاتێک پارتی بەهێزتر بێت دەستکەوتەکانمان زیاتر دەبن."

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارەکەیدا لەو رێوڕەسمەدا جەختی لە پێویستیی بەشداریی زیاتری ئافرەتان لەنێو پارتی کردەوە و گوتیشی، "پارتی بڕوای بە ئازادی و فرەیی هەیە."

هەروەها پەیامێکی ئاراستەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و رایگەیاند، کادیری پارتی "دەبێت پارێزەری نیشتمان و ناسنامەی کورد بێت." ئاماژەی بەوەش کرد، "داهاتووی کوردستان لە ئەستۆی کادیرانی پارتیدایە" و دەبێت "خاوەنداریی کورد و کوردستان بکەن."

هەواڵی پەیوەندیدار