٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری یەکێتی ئافرەتان: چاومان لە ئاسۆیە و لە سەرکەوتنیش دڵنیاین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- زیبا تەها سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ۸ی مارس (ڕۆژی جیهانی ئافرەتان) ده‌ڵێ، دەستکەوتی مەزنمان بەدەستهێناوە و ڕێگای سەختمان بڕیوە، چاومان لە ئاسۆیە و هەرگیز ئاوڕ بۆ دواوە نادەینەوە، لە سەرکەوتنیش دڵنیاین.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

پەیامی سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە بۆنەی ۸ی مارس (ڕۆژی جیهانی ئافرەتان)

٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، لە دایک و خێزانی شەهیدان، ئەندام و کادیرانی یەکێتی ئافرەتان و سەرجەم ئافرەتانی كوردستان پیرۆز بێت.

٨ ی مارس ئەو ڕۆژەیە کە تێیدا ئێمەی ئافرەتانی کوردستان شانازی بەدەستکەوتەکان دەکەین و بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکان خەباتی یەکسانیخوازیمان درێژە پێدەدەین.

بۆ پایەداربوونی هزری سەروەری بۆ مرۆڤ، هاوشانی و هاوپێگەیی و پێکەوەژیانی یەکسان، بۆ کۆمەڵگەیەکی شارستانی، تێکۆشان دەکەین. ئەمەش پێویستی بە یەکدەنگی و پێکەوەیی هەیە، بەو پێکەوەییە دەتوانین، بەهێز دەبین و پێش دەکەوین. 

دەستکەوتی مەزنمان بەدەستهێناوە و ڕێگای سەختمان بڕیوە، چاومان لە ئاسۆیە و هەرگیز ئاوڕ بۆ دواوە نادەینەوە، لە سەرکەوتنیش دڵنیاین.

لەم بۆنەیەدا، سڵاو دەنێرم بۆ هەموو ئەو ئافرەتانەی لەپێناو ژیانێکی شکۆمەندانەی ئازاد بە ڕێگای جیاجیا کۆشش دەکەن و بوونی خۆیان دەسەلمێنن و دەبنە نموونە و ڕێنیشاندەر بۆ ئافرەتانی دیکە.

سڵاو بۆ هەڤاڵ و هاوکارانم لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.

بەردەوام بێت خەباتی یەکسانیخوازیمان

سەرفرازی بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان

 

زیبا تەها

سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار