٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، به‌بۆنه‌ی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە پێداگریی کردووە بۆ ئەوەی زانیاریی ڕاست و دروست وەربگرێت و بیگوازێتەوە، کە ئەمەش جێگەی ڕێز و پێزانینە و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و داواکارم بەردەوام بن و پەرەی زیاتر بە کاری خۆتان بدەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز له‌ ستافی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ده‌كات و ده‌ڵێ، بەڕاستی من وەکو سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان دەستخۆشی لە ماڵپەڕ و ستافەکەتان دەکەم، لەبەر ئەوەی بەدواداچوون و پێداگریی ئێوە لەسەر وەرگرتنی ڕاستیی پەیام و ڕووداو و زانیاری و گەیاندنیان بە خەڵک بە شێوەیەکی ڕاست و دروست، جێگەی ڕێز و پێزانینە، بۆیە ھیوادارم ھەمیشە سەرکەوتوو بن و زیاتر پەرە بە کاری خۆتان بدەن، ئێمەش ھەمیشە ھاوکار و پاڵپشتی ئێوە دەبین بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان وەکو خۆی.

 

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار