عیسمەت ڕەجەب: خەڵک دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەدەن

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی میحوەری بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری قەزای ئامێدی گوتی: خەڵکی ھەرێمی کوردستان متمانەی زۆری بە پارتی ھەیە، بۆیە پشتگیری لە پارتی دەکەن و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، لەبەر ئەوەی دەزانن ڕابردووی پارتی پڕە لە سەروەری و دەستکەوت.
عیسمەت ڕەجەب، بەرپرسی میحوەری بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری قەزای ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری ئێمە زۆر باش ئارام بەڕێوە دەچێت، چونکە بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو و بەبێ کێشە کارەکان بەڕێوە دەچن، خەڵکێکی زۆر پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بۆیە خەڵکی بەگشتی پێشوازییەکی زۆر باش لە کاندید و لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
عیسمەت ڕەجەب گوتیشی: یەکێک لە ھۆکارەکانی بەردەوامی ھاتنی خەڵک بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ڕابردووی پارتی پڕە لە سەروەری و دەستکەوت، دەستکەوتەکانی کورد لەسەر دەستی پارتی بەدەستهاتوون، ھەر بۆیە ڕۆژانە و بەردەوام و ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە سنووری ئامێدی پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
ڕەجەب باسی لەوەش کرد: خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەگشتی متمانەی زۆری بە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە، دەزانن حزبێکی نەتەوەییە و پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە، بۆیە دڵنیاین ئەمجارە پارتی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنێت، چونکە تاکە حزبە خزمەتی ھەموو خەڵکی کوردستان دەکات بەبێ جیاوازی.
بڵند ئیبراھیم




