پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی شیلادزێ چه‌ندین هه‌لی كار ده‌ره‌خسێنێ

شیلادزێ -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شیلادزێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی شیلادزێ چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ناوچه‌كه ده‌بێت.
ڕزگار ساركی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شیلادزێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی شیلادزێ یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه و له‌ماوه‌ی 600 ڕۆژدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه و به گوژمه‌ی سێ ملیار و 430 ملیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شیلادزێ گوتی: پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی شیلادزێ پڕۆژه‌یه‌كی ناوازه‌ی پێشكه‌وتووە، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بووژانه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌بێت، چونكه ده‌بێته هۆی ڕاكێشانی گه‌شتیاری زیاتر بۆ شیلادزێ.
ڕزگار ساركی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: كۆڕنیشه‌كه ده‌رفه‌تی كار بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌ڕه‌خسێنێت و دیمه‌نێكی جوانیش به ناوچه‌كه دەدات.
قائید میرۆ




