خدر مه‌نتك: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پاساوه بێ بنه‌مایانه‌ی دایه‌وه ئێران ئاراسته‌ی هه‌ولێری ده‌كات
__2024_01_18_h16m29s26__ER.jpg)
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیمكوراتی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات: هێرشكردنه سه‌ر شاری هه‌ولێر بێ بنه‌ماو بێ پاساوه ده‌بێت حزبه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه به‌یه‌كڕیزی و ته‌بایی بده‌نه‌وه.
خدر مه‌نتك بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌وه‌ی ڕاستییه هه‌ركاتێك كورد و لایه‌نه کوردستانییه‌كان له‌ناو خۆیاندا یه‌كڕیز و ته‌بابن توانیومانه به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا سه‌ركه‌وین و ده‌سكه‌وتی زۆر باش به‌ده‌ست بێنین، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، كاتێك كورد یه‌كده‌نگ بووه له به‌غدا و له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز بووه به پێچه‌وانه‌وه به په‌رته‌وازه‌یی ده‌سكه‌وته‌كان به‌ده‌ست نه‌هاتوون، به‌داخه‌وه خه‌ریكه دۆخێكی خراپ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌تایبه‌ت له‌دوای شه‌ڕی غه‌زه‌وه ناوچه‌كه خه‌ریكه ئاگرباران ده‌بێت، له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌میشه هه‌رێمی کوردستان داوای كردووه لایه‌نه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن و نه‌بنه جه‌مسه‌ری شه‌ڕ تا گرفته‌كان به‌ره‌و ئاقاری خراپ نەڕۆن به‌تایبه‌ت وه‌ك كوردستان كه به‌داخه‌وه ئه‌وه چه‌ندین جاره له‌لایه‌ن میلیشیكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تانی دیكه به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه موشه‌ك ئاراسته‌ی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌وان نایشارنه‌وه كه‌وتوونه‌ته هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به پاساوی جیاوازه.
گوتیشی: هێرشی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی بووه، ئاخر چۆن ده‌بێت به موشه‌كی بالیستی هێرش بكرێته سه‌ر ماڵ و خه‌ڵكی سڤیلی مه‌ده‌نی، ئه‌مه پێشێلكاری نێوده‌وڵه‌تییه و دروستكردنی مه‌ترسییه له‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌تاوان و سڤیل، ئیستاش دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای پاساداران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووەتەوه چونكه لیژنه‌ی باڵای عێراق هاتووه‌ته‌وه هه‌ولێر و به‌چاوی خۆی ڕاستییه‌كانی بینووه ئه‌وه‌ی كراوه‌ته ئامانج ماڵی هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بووه، بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه داواكارین یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی بپارێزرێت و به‌یه‌ك ده‌نگی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بدرێته‌وه.
رایشیگه‌یاند: ئامانجه‌كه ڕوونه .. لاوازكردنی هه‌رێمی کوردستان و ڕاوه‌ستانی پێشكه‌وتنی كوردستانه و ده‌یانه‌وێت ئێمه بخه‌نه چوارچێوه‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ته‌وه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه کوردستانییه‌كان كاربكه‌ن بۆ دروستكردنی لۆبی تا له‌و ڕێگایه‌وه فشاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر دروست بكه‌ن تا ئه‌و كرده‌وه دووباره نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه ناكرێت به‌هۆی پاساوی بێ بنه‌ماوه کوردستان بكرێته میحوه‌ری شه‌ڕ، وه‌ك سه‌رۆك بارزانی باسی كردووه: فه‌رموون خه‌ڵكی گه‌لی ئێران وه‌رن به‌چاوی خۆتان ببینن بزانن ئه‌و ده‌نگۆیانه تا چه‌ند ڕاستن، گوایه ئێمه ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانمان حەشار دابێت، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پاساوه بێ بنه‌مایانه‌ی دایه‌وه كه ئێران ئاراسته‌ی هه‌ولێری دەکات، بۆیه ئێمه له په‌رله‌مانی عێراقیش داوامان كردووه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌تبێت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه و له‌سەر ئاستی عێراق فشاری گەورە دروست بكرێت.




