٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم کەبیر: ئەنجامەکان بۆ پارتی دڵخۆشکەرن.. پێش لایەنی فەرمیی ناکەوین

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی لە نەینەوا پێی وایە، ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمڕۆی سنووری پارێزگای نەینەوا بۆ پارتی دڵخۆشکەر دەبن و دەشڵێ، بەشێک لە گرفتەکانی ئەمڕۆی ھەڵبژاردن بەھەوڵی پارتی چارەسەرکراون.

نازم کەبیر، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی ھاتووە و ئەنجامەکان بۆ پارتی دڵخۆشکەرن، ئێمە چاوەڕێی زانیاری و ئەنجامی کۆمسیۆنین و پێش لایەنی فەرمیی ناکەوین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەوشی پارتی زۆر باشە لەم ھەڵبژاردنە و پێشبینی ئەنجامی دڵخۆشکەرین".

لەبارەی ھەبوونی پێشێلکاری و گرفت، نازم کەبیر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ئەمڕۆ ھەندێ گرفت ھەبوو لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن، بەڵام بەشێک لەو گرفتانە دوای ھەوڵێکی زۆری پارتی چارەسەرکراون و ئەوانەشی چارەسەر نەکراون سکاڵامان کردووە لە کۆمسیۆن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار