٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجوا کاکەیی: پێویستە کێشەی کەرکووک لە بنەڕەتدا چارە بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمانتارێکی پارتی لە کەرکووک پێیوایە دەبێت چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی کەرکووک بکرێت، دەشڵێ: گەڕەکە کوردییەکان بەھێزی سەربازی تەنێراون ڕەوشەکە نزیکە لە تەقینەوەی جەماوەری.

نەجوا کاکەیی، نوێنەرانی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئاڵۆزیی لە کەرکووک بەردەوامە و ھێزی چەکدار گەڕەکە کوردنشینەکانی تەنیوە، ئەوەیش جێگەی داخە لە بری جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک پەنا بۆ ھێز ببرێت، ئێمە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سودانی بە ڕاشکاوی پەیامی خۆمان گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و پێمان ڕاگەیاندن پێویستە کێشەی کەرکووک لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێت بە پێچەوانەوە ڕەوشی کەرکووک لە تەقینەوە نزیکە و ئەمڕۆ یا سبەی بەو شێوەیە بەردەوام نابێت.

پەرلەمانتارەکەی کەرکووک گوتیشی: ھەرچەندە لەسەر پێشنیاری ئێمە ئوانەی دەستگیرکرابوون ئازادکران، بەڵام رۆژانە ھێزی سەربازی و چەند ھێزێکی دیکەی میلیشیا لەنێو کەرکووکن و چاودێری ھاووڵاتییانی کورد دەکەن.

نەجوا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێویستە ڕەوشی کەرکووک چیتر پشتگوێ نەخرێت و بەگوێرەی دەستوور چارەسەری بنەڕەتی لە کەرکووک بکرێت، داوامان لە سودانی کرد پابەندبێت بەو کارنامە حکوومیەی حکوومەتی ئێستای عێراقی لەسەر پێکهاتووە، لەوانەش کردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە پارتی وەک ھێزێکی ڕەسەنی عێراق بەپێی یاسا مافی خۆیەتی مومارەسەی خەباتی سیاسی خۆی بکات.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار