سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا كۆبوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٨/٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز هانۆ پێڤکور وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه سه‌ر به‌رنامه‌ى سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا بۆ هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دڵنیابوون له نه‌هێشتنى یه‌كجاره‌كیى داعش كه هێشتا مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شدارى و ڕۆڵى ئیستۆنیا و هێزه سه‌ربازییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و له ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌ش له‌مباره‌یه‌وه كرده‌وه.
دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




