ئهردۆغان: چۆن 25 ساڵ لهمهوبهر لهسهر جینۆسایدی ههڵهبجه بهدهنگ هاتین، ئێستایش لهسهر هاووڵاتیانی سووریا بهدهنگ هاتووین

له میانهی كارهكانی كۆنفرانسی "له فرمێسكهوه بۆ هیوا"، كه یهكهمین كۆنفرانسی نێودهوڵهتییه لهبارهی جینۆسایدی گهلی كوردستانهوه، پهیامێكی سهرۆكوهزیرانی توركیا خوێنرایهوه.
پهیامهكهی سهرۆكوهزیرانی توركیا (ڕهجهب تهیب ئهردۆغان)، لهلایهن سەرۆکی کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر (ئایدن سێلجێن) خوێنرایهوه.
له پهیامهكهیدا (ئهردۆغان) هاوسۆزی خۆیان بۆ كهسوكاری قوربانیانی جینۆسایدی ههڵهبجه و ئهنفال دهردهبڕێت و به پهڵهیهكی ڕهشیش بهنێو چاوی مرۆڤایهتیهوهی ناو بردوون.
ئهمهیش دهقی پهیامهكهیه:
پاش ئەوەی لەساڵی ١٩٨٨دا و لەسەر دەستی ڕژێمی پێشوی عێراق سەدام حسێن کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە ڕویاندا و ئەمڕۆ و دوای تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا، سڵاوی خۆم بۆ سەرجەم کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەشدرابووانی ئەم کۆنفرانسە ڕادەگەیەنم.
کارەساتی هەڵەبجە کە وەک پەڵەیەکی ڕەش وایە بەسەر ڕوخساری مرۆڤایەتییەوە، تێیدا بەهەزارانمرۆڤى بێ تاوان لەڕێی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە و بەشێوازێکی بێ بەزەییانە کوژران.
ئەمڕۆ و پاش تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو کارەسەتادا، بەڕێوەچوونی وەها مەراسیمێک لە هەولێر و لە هەڵەبجەوە واتای دووبارە هەڵدانەوەی زامی قووڵی نێو ویژدانی ئینسانەکان دەگەێنێت.
وڵاتەکەمان کە هەر لەمێژە هەمووکات لە تەنیشت مەزڵومەکانەوە بووە باوەشی بۆ واڵا کردون، هەر واش باوەشی بۆ برا کوردەکانمان لە عێراق و ئەوانەی لەتاو کیمیابارنی هەڵەبجە هەڵهاتن کردۆتەوە و لە پێناوی ئەواندا تەواوی تواناکانی خۆی خستۆتە گەڕ. بۆیە لە پێناو ڕوونەدانەوەی کارەساتی دژ بە مرۆڤانەی هاوشێوەی کارەساتی هەڵەبجە چ لە ناوچەکەمان و چ لەتەواوی جیهاندا لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین. وڵاتەکەمان، لەپێناو دووبارە نەچەشتنەوەی ئازارەکانی هاوشێوەی کارەساتی هەڵەبجە، لەپێناو هێنانی ئاشتی بۆ ناوچەکە و حاکم بوونی برایەتیدا، بەشێوەیەکی چەسپاو لە هەوڵدان بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆش چەندین خەڵکی بێ گوناح کە لە وڵاتی سوریای دراوسێمان بەدەست کوشتاری خوێناوی ڕژێمێکەوە دەناڵێنن، هاکا سەرفرازی و سەرکەوتنیان بووە لێدوانیان. هەروەک چۆن تورکیا هەمیشە لەئاست زوڵم هاتۆتە وەڵام و، ٢٥ساڵ لەمەوبەر هەروەک چۆن لەئاست زۆردارییەکانی ڕژێمی سەدام بەرامبەر کورد هاتە وەڵام، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە دەرگاکانی بەڕووی هاوڵاتیانی سوریادا کراوەیە، هەردەم لە بەرزکردنەوەی ورەی خوشک و برا سورییەکانماندابووین.
هەر بۆیە تەمەنای هەرچی زووتر وەستانی خوێنڕشتن لە ناوچەکە و ڕاگرتنی شەڕی براکوژی و ڕوتێکردنی چەکەکان لەیەکتری دەکەین، هەروەها تەمەنا دەکەین لەژێر سایەی دەسەڵاتێکی دیموکراتیدا سەرجەم بیر و ڕا ئایینی و مەزهەبییەکان بەشێوازێکی پێکەوەبوون و سەرفرازی کارکردن بۆ حاکم بوونی کلتورەکان دەخوازم.
ئاشکرایە پاش ڕودانی کارەساتی هەڵەبجە، لەناوبردنی پاشماوەی ئەوە چەکانە کە خۆی لەخۆیدا گرنگییەکی زۆری هەیە بەدیارچاوی هەمومانەوە پشگوێ خراوە، بۆیە لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان داوای هەرچی زووتری لەناوبردنی سەرجەم چەکەکان دەکات لەناوچەکەدا و ئامادەیە لەوڕووەوە بەشێوەیەکی کارا هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیان بخاتەگەڕ بۆ نەمانی ئاسەواری ئەوە چەکە کوشندانە.
دووبارە ڕێزم بۆ سەرجەم کەسوکاری ئەو شەهیدانە هەیە کە لەسەر دەستی ڕژێمی سەدام و بێ بەزەییانە بە دیارچاویانەوە خۆشەویستەکانیان لەدەست دەچوو، جارێکی تر لە خوا ئەخوازم کە سەرجەم قوربانییانی ئەو کارەساتە بەڕەحمەتی خۆی شاد بکات.




