٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی بە سەردانێکی فەرمیی له‌ بەغدایه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە هاوەڵیی دابان شه‌ده‌ڵه،‌ جێگری بەرپرسی فه‌رمانگه ‌و فارس عیسا، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان له‌ بەغدا و شاندی یاوەریان، گەیشتنە بەغدا و بە جیا لەگەڵ هەریەک لە د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ، د. فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌رەوه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ و هەردوو جێگرەکەی، به‌حر علوم و عومه‌ر به‌رزنجی، هەروەها جێگری باڵیۆزی ئه‌مەریكا لە عێراق، حەیدەر العیزارى، بەرپرسی بەشی ئەورووپا کۆ بوونەوە و لە دواییدا نوێنه‌رایەتیی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان له‌ بەغدایان بەسەر کردەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا باس لە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان داموده‌زگاكانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عیراقی فیدراڵ كرا و تاووتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار