٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەدنان کەرکووکی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەدنان کەرکووکی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.  

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی تەممووزی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند، "بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراو، عەدنان کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانم بیست."

سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە "نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان" دەزانێت و دەڵێت، "خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت." 

هەواڵی پەیوەندیدار