د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/٦، د. هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ماڵئاواییكردن بوو به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیدارێكدا،د. هێمن هه‌ورامی، سوپاسی ئه‌رك و كاره‌كانی كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسای كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی داهاتوویدا و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و بره‌ودانی زیاترى په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وكۆماری فه‌ڕه‌نسای كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه، ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕِینی خۆشحاڵیی خۆیی، به گرنگیشه‌وه باسی له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان كرد،هاوكات جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له گشت بوار و سێكته‌ره‌كاندا كرده‌وه.




