پارتی پەیامی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی حاجی حەمەد قڕناقەیی و خەلیل محەمەد حاجی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادەی خەلیل محەمەد حاجی و حاجی حەمەد قڕناقەیی دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی (خەلیل محەمەد حاجی)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (خەلیل محەمەد حاجی)ی باوکی شەھید (جەمال)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
—————————————————-
ھەڤاڵی بەڕێز (حاجی حەمەد قڕناقەیی)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان خاتوو (عایشە حەسەن عیسا) ھاوژینی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرە بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




