زیاتر لە 433 ملیۆن دینار بۆ دهۆك خەرج دەكرێت

دهۆك-KDP.info- بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (433,021,250)دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك و شارۆچكەی شاریا لە پارێزگەی دهۆك.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری شاری دهۆك و شارۆچكەی شاریا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كردنەوە و كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی ئێتیت و قیرتاوكردنی شەقام لە كەرتی 82 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، لەگەڵ دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی شاریا خەرج دەكرێت.
جگە لەو پرۆژانە لە سنووری هەردوو سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ئێستا ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.




