سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان : خه‌ڵك له ناكۆكیى سیاسى، بێزار و ماندووه

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/5/2023 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و حزبى و نوێنه‌ری وڵاتان و ئه‌كادیمی و كه‌سوكاری قوتابیان، ڕێوڕه‌سمی پێنجه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى،
به‌ڕێز جه‌نابی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
به‌ڕێز شێخ خه‌لیفه ته‌حنوون
خۆشحاڵین به ئاماده‌بوونتان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، زۆر به‌خێربێن.
كه‌سوكارى ئازیزى ده‌رچووان،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
ئێواره‌تان باش،
خۆشحاڵین كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز له خولێكى تازه‌ى ده‌رچووانى زانكۆى ئه‌مه‌ریكیى كوردستان له دهۆك، به‌شدارین. به گه‌رمى پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له ده‌رچووان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاتریان بۆ ده‌خوازم.
پیرۆزبایى له دایك‌وباوك و خێزان و كه‌سوكارى ده‌رچووان و له مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تى و ده‌سته‌ى ئه‌میندارنی زانكۆ ده‌كه‌م. ئێوه‌ش ئه‌ركێكى گه‌وره و پیرۆزتان به‌جێ گه‌یاند. ماندوو نه‌بن و ده‌ستتان خۆش بێت.
به‌ڕێزان..
ده‌رچوونى پۆلێكى دیكه‌ى گه‌نجانى كوردستان و عێراق، یان له هه‌ر شوێنێكى دیكه‌وه هاتبن، مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵییه. ئێوه ده‌رچووانى خۆشه‌ویست، به زانست و زانینى تازه و سه‌رده‌میانه پێگه‌یشتوون. ئێستا ئیتر ئاماده‌ن بۆ قۆناغى دیكه‌ى ژیان كه قۆناغى كار و خزمه‌تكردن و به‌شدارى و هاوبه‌شیى كاراتانه له پێشخستنى وڵات و له پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌دا.
وڵات چاوى له ئێوه‌یه كه ڕۆڵى خۆتان بگێڕن. هه‌ر یه‌كه و له بوارى خۆیدا داهێنان بكه‌ن و به بیر و عه‌قڵى تازه و بنیاتنه‌رانه، ده‌رفه‌تى كار بۆ خۆتان و ده‌روبه‌رتان دروست بكه‌ن. كارى سه‌ركه‌وتوو بكه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزكردن و هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى.
بیرۆكه و ڕوانگه‌ى سه‌ركه‌وتووى زانستى و پیشه‌یى پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كانى وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو بواره‌كاندا. بۆ باشتركردنى ئاستى ژیان و كۆمه‌ڵگه و په‌ڕینه‌وه بۆ داهاتوویه‌كى باشتر.
ئێوه ده‌بێ له‌گه‌ڵ هاوكاران و هاوتاكانتان له زانكۆكانى دیكه‌ى كوردستان، له عێراق و جیهان، پێكه‌وه كار و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن. سوود له زانست و زانیاریى یه‌كتر ببینن. به بیرۆكه‌ى داهێنانه‌رانه و پێشنیار و ڕه‌خنه‌ى بنیاتنه‌رانه، پردێكى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى وڵات‌دا دروست بكه‌ن. به‌شدار و هاوبه‌ش بن له به‌ڕێوه‌بردنێكى باشترى وڵات‌دا، تا هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین كوردستانێكى به‌هێزتر و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان بنیات بنێین.
ئێوه و نه‌وه‌ى تازه‌ى كوردستان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى سوود له ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنى زانستیى سه‌رده‌مییانه ببینن. ده‌توانن كاركردن له دووره، له ماڵ، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش په‌ره‌ی پێبده‌ن و جگه له دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كار، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ببنه باڵیۆزێكى باش بۆ وڵاته‌كه‌تان له جیهاندا.
كار، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه. ئێوه كه ده‌ست به كار ده‌كه‌ن، ده‌بێ به‌رپرسانه و به پێى ئیتیكى كار، به شێوه‌یه‌كى پیشه‌یى هه‌موو تواناكانتان بخه‌نه خزمه‌تى كاره‌وه. داهێنانى تێدا بكه‌ن و پێشخستن و سه‌ركه‌وتنى، مسۆگه‌ر بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ هه‌میشه به عه‌قل و بیرى كراوه كار بكه‌ن و به‌رده‌وام گۆڕانگارى بۆ باشتر و باشتر دروست بكه‌ن.
نموونه‌ى سه‌ركه‌وتووى هه‌ندێ له ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان هه‌ن. كار و بزنسى خۆیان دامه‌زراندووه، ده‌رفه‌تى كاریان بۆ خه‌ڵكى دیكه‌ش دروست كردووه. ئه‌مه جێگه‌ى ئومێد و خۆشحاڵیی ئێمه‌یه. شانازى ده‌كه‌ین كه ده‌بینین گه‌نجانى ئێمه به خواست و ئیراده‌یه‌كى به‌رزه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و له هه‌ر بوارێكى كار و خزمه‌تدا بێت، خۆیان ده‌سه‌لمێنن. هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى و خاوه‌نداریه‌تى ده‌كه‌ن.
ژیان هه‌میشه له پێشكه‌وتن و گۆڕاندایه. تا ژیان هه‌یه، پێویسته به‌رده‌وام فێر ببیت و له‌گه‌ڵ دوایین و تازه‌ترین پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌مدا، ئه‌پده‌ت بكرێین. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، وه‌ك پێویستییه‌كى زۆر گرنگ و له‌پێش، ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه بایه‌خ و گرنگیى تایبه‌ت به كوالیتى و ئاستى زانست و نوێكردنه‌وه‌ى پرۆگرام و به‌رنامه‌ى خوێندن و فێركردن بدرێت. ده‌بێ هه‌میشه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كاندا بڕۆین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زیندوو بمێنینه‌وه و به كاروانى جیهانى پێشكه‌وتوو ڕابگه‌ین.
ده‌چووانى خۆشه‌ویست،
دڵنیام هه‌ر یه‌كه‌تان ده‌یان بیرۆكه‌ى جیاى هه‌یه بۆ هه‌ر یه‌كێك له بواره‌كانى ژیان. بۆ ئابوورى، بۆ كار، بۆ سیاسه‌ت، بۆ به‌ڕێوه‌بردن. هه‌ر یه‌كه‌تان خه‌ونى هه‌یه له بوارى خۆیدا ببێته ژماره‌یه‌كى دیار. ده‌مه‌وێ دڵنیاتان بكه‌مه‌وه، به هه‌وڵ و كۆڵنه‌دان و سووربوونتان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن، چۆن ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتن و زانكۆتان ته‌واو كرد، ئاواش به هه‌مان گیانى سووربوون و كۆڵنه‌دان و هه‌وڵدان، ده‌توانن بیرۆكه و خه‌ونه‌كانتان بكه‌نه ڕاستى.
بۆیه لێره‌وه به ئێوه و به هه‌موو ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى كوردستان ده‌ڵێم: ته‌نیا پشت به كاركردن له كه‌رتى گشتیدا مه‌به‌ستن. وه‌ك چۆن له خوێندندا خۆتان سه‌لماند و سه‌ركه‌وتن، ئاواش ده‌توانن بۆ دروستكردنى ده‌رفه‌تى كار و داهێنان، خۆتان بسه‌لمێنن. بۆ ئه‌مه ده‌بێ هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بازاڕ و كه‌رتى تایبه‌تدا بكه‌ن و به دڵنیاییشه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكار و پشتیوانتان بێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه دواى ڕێككه‌وتنى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوبردنى ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، جۆرێك له سه‌قامگیریى سیاسى له وڵات هاتووه‌ته ئاراوه. گه‌لى عێراق به گشتى و دۆستان له جیهان، به خۆشحاڵى و ئومێده‌وه له لێكه‌وته ئه‌رێنییه‌كانى ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ڕوانن، بۆ داهاتوویه‌كى باشتر، هیوا و ئومێدیان له‌سه‌ر بنیات ناوه.
مایه‌ى نیگه‌رانییه‌كى قووڵ و بێ ئومێدییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵ بده‌ن ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كان و لێكگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه‌كان. ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه و هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رگیز قبووڵكراو نییه و هیچ سوودێك به هیچ لایه‌ك و به عێراق و سه‌قامگیریى وڵات ناگه‌یه‌نێت. ئه‌مه ته‌نیا دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونێكى شكستخواردووه كه هه‌میشه به زیانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، ته‌واو بووه. بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كان بن و پرۆسه و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات بپارێزن.
ڕێگه‌ى ڕاست و دروست بۆ تێپه‌راندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان له عێراق، پابه‌ندبوونه به ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه‌كان به‌گشتى و لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تى. ده‌بێ عێراق كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موومان بێت كه تیایدا هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو و ڕێزلێگیراو بن. مێژوو ئه‌مه‌ى سه‌لماندووه و ده‌بێ هه‌موومان په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرین.
چ له عێراق و چ له هه‌رێمى كوردستان، خه‌ڵك ئیتر له كێشه و ناكۆكیى سیاسى، بێزار و ماندوو بووه. هه‌موومان ده‌بێ به خۆماندا بچینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات، بخه‌ینه سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه. ئێمه ته‌نیا و ته‌نیا به یه‌كڕیزى و یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى و پێكه‌وه ده‌توانین پارێزگارى له قه‌واره‌ى فیدراڵى و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر، هه‌نگاو بنێین.
له كۆتاییدا، ده‌رچووانى خۆشه‌ویست، دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، له ژیان و كار و ئه‌ركى داهاتوو، هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاترتان بۆ ده‌خوازم. ئێوه و هه‌موو گه‌نجانى دیكه‌ى كوردستان كه له هه‌ر زانكۆیه‌ك و په‌یمانگه‌یه‌ك ده‌رده‌چن، مایه‌ى شانازى و سه‌ركرده و ئومێدى داهاتووى وڵاتن.
ئیواره‌تان باش و كاتێكى خۆش بۆ هه‌موو لایه‌كتان ده‌خوازم.
به‌خێربێن.
زۆر سوپاس




