٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیپان شێروانی: کێشەکانی بەردەم پشکی ھەرێم چارەسەر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای کرد، بەھۆی گۆڕانکاری لە پشکی ھەرێمی کوردستان پێشبینی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت دەکرێت و ئەو گۆڕانکارییانەی لە پشکی ھەرێمی کوردستاندا کراون چارەسەر دەکرێن.

سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دیاری نەکراوە و ھەرێمی کوردستان پابەندی ھیچ گۆڕانکارییەک نابێت لە دەرەوەی ئەو دەقەی پێشتر لە حکوومەت ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، چونکە ھەر گۆڕانکارییەک زیان بە ھەرێم و بەغدا دەگەیەنێت و، گۆڕانکاری لە ماددەکانی 13 و 14ی بودجەی عێراق کێشە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق دروست دەکات.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: "ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پشکی ھەرێمی کوردستان لەنێو یاسای بودجە، چونکە پەرلەمان ناتوانێت سەتاسەتی ئەو ماددانە بگۆڕێت کە حکوومەت ناردوویەتی.''

سیپان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پێشنبی دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی ھاوپەمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت بەڕێوە بچێت و پارتییش بەشداریی تێدا دەکات و پێشبینی دەکەم کێشەکان چارەسەر بکرێن، ئەویش بە ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر پرسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار