٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆبینا ئوملیک: دەزگای کلدانی پاڵپشتی ھەرێمی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی بەشدار لە شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا ئاشکرای کرد، دەزگای کلدانی لە ئەمەریکا پاڵپشتیی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەشڵێ، چەندین شاندی جیاواز سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

ڕۆبینا ئوملیک، نوێنەری کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا دەزگای کلدانی لە جیھان پاڵپشتیی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان پێشان داوە و لەو دیدارانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوە چوون کە نزیکەی ھەزار کەس بەشدار بوون، چەندین دیدار لە نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیھان و بەشداربووانی یادی دامەزراندنی دەزگای کلدانی ئەنجام دران.''

نوێنەرەکەی کریستیان گوتیشی: "دەزگای کلدانی لە ئەمەریکا ڕۆڵ و پێگەیەکی گەورەی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان و ئەمەریکا، جالیەیەکی بەھێزە لە ئەمەریکا پشتگیریی ئەوان بۆ ھەرێمی کوردستان گرینگە، چونکە داوەتکردنی شاندی ھەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی ئەو پێکەوەژیانە بووە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.''

ڕۆبینا ئوملیک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''بڕیارە چەندین گەورەوەبەرھێنەر و بازرگان و شاندی جیاواز سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەو سەردانانەش بۆ دوو مەبەستە؛ یەکەم، لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کولتووری پێکەوەژیانی ئایین و پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان. خاڵی دووەمیش بەشدارییانە لە کەرتی وەبەرھێنان و بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار