حاكمی سه‌ربازیی پێشووی یه‌كێتی: ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كوردستاندا له ئامۆژگاریی سه‌رۆك بارزانی ده‌ربچێت، زه‌ره‌ر ده‌كات

هەولێر -KDP.info- حاكمی سه‌ربازیی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوكات یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردستان باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كوردستان ده‌كات و له‌باره‌ی ناكۆكیی ناوخۆیی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت: من تێ ناگه‌م له كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی پرۆژه‌ی گرنگی سیاسیی هه‌بووه كه یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه ده‌یانتوانی زۆر سوودی لێ ببینن، كه‌چی خۆیان به شتانێ دیكه‌وه سه‌رقاڵ كردووه كه نه‌ك ئاینده‌یان باش ناكات، به‌ڵكوو له ناوخۆی حزبه‌كانیشه‌وه زه‌ره‌ر له خۆیان ده‌دات.
KDP.info: وه‌ك حاكمی سه‌ربازیی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کە په‌یوه‌ندیی به‌هێزی براده‌راریه‌تیت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق و كوردستانیش هه‌یه، بۆچی حزبه‌كان له كوردستان و له عێراقیش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا كۆ نابنه‌وه؟
حاكم حه‌مدی گلی: هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه زۆر ئاڵۆزه و ئه‌م ئاڵۆزییه بۆ عێراق ده به‌رانبه‌ره، چونكه پێكهاته‌ی زۆری لێیه و حزبی سیاسیی زۆر هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ش سیسته‌می عێراق نه فیدراڵییه، نه دیموكراتییه، نه دیكتاتۆرییه، به‌داخه‌وه تێكه‌ڵەیە‌ك دروست بووه، ئه‌وه‌ی خۆی بڕیاری بدات هه‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌رئه‌نجامی پشتگوێخستنی پێكهاته‌كان زه‌ره‌ر له عێراق كه‌وتووه، جارێك داعش زیندوو بووه‌ته‌وه و جارێك سوننه‌كان سه‌رهه‌ڵدیانیان كردووه و جارێكیش ڕیفراندۆم له كوردستان كراوه، به‌داخه‌وه له كوردستانیش وه‌ك چاولێکه‌ری له عێراق خه‌ریكه ئه‌و پۆخڵه‌واته‌ی له عێراق هه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن، یان هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت بیهێنن له كوردستان كۆپیی بكه‌ن، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت له‌م نێوه‌نده‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌راوردی حزبه‌كانی دیكه عاقڵانه هه‌نگاو ده‌نێت، ورد بیر ده‌كاته‌وه، دروست بڕیار ده‌دات، بۆیه ده‌بینن بۆشاییی پارتی له دووره‌وه، یان لە نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی عێراق و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئێران و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و چین له یه‌ك ئاسته، ئه‌گه‌ر كه‌م و زیادیشی هه‌بێت سیاسه‌ت به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری به‌هێزیی سه‌رۆك بارزانییه كه وه‌ك كاریزمای گه‌لی كوردستان قورسایی داوه‌ته‌وه بڕیاره‌كانی پارتی، پرۆژه‌ی سه‌رۆك بارزانی پرۆژه‌ی گرنگن، ئه‌گه‌ر حزبه‌كان بزانن سوودی لێ وه‌ربگرن، له‌پاڵ پارتی زۆر شت هه‌یه ده‌توانرێت بكرێت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بە شتی پۆخڵه‌واتی دیكه‌وه خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن، بێن له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی بارزانی كۆ ببنه‌وه، چ زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌م له‌ناو یه‌كێتی و هه‌م له‌ناو حزبه‌كانی دیكه جۆرێك له سیاسه‌ت په‌یدا بووه كه نه سروشتی ئه‌و حزبانه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی قبووڵه، نه خه‌ڵكی كوردستانیش ئیتر ئه‌وه‌نده خۆشباوه‌ڕن به‌و جۆره سیاسه‌ته بخه‌ڵه‌تێن كه ئه‌ویش سیاسەتی سۆزی سه‌رشه‌قامه، كاتی خۆی له 2009 زۆر حزب و لایه‌ن سوودیان لێ بینی و ئیستا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی له عێراق و كوردستانیش له ئامۆژگاریی سه‌رۆك بارزانی ده‌ربچێت، زه‌ره‌ر ده‌كات.
KDP.info: باشه ئه‌م حزبانه چی بكه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی، یان حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش حزبن و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن؟
حاكم حه‌مدی گلی: دروسته ئه‌وانیش حه‌قیانه سیاسه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام سیاسه‌تكردن له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی پارتی چ سوودی هه‌یه، ئاخر ناكرێت تا ئه‌و كاته‌ی پارتی هه‌بێت، حزب هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه له‌دژی پارتی ده‌نگ بهێنێت، ئێ باشه ئه‌و حزبانه خۆیان به‌رنامه‌ی كاریان بۆ خه‌ڵك چییه؟ دواتر سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری خراپه، ساڵانێك له كوردستان ئه‌مه مۆدیلی بووه، ئه‌و حزبانه‌ی به‌م ڕێگایه ده‌نگیان هێناوه، دواجار پووكاونه‌ته‌وه، ئیستاش خه‌ڵكی كوردستان تێ گه‌یشتووه، هاشوهوش و به‌كارهێنانی سۆزی خه‌ڵك بۆ كۆكردنه‌وەی ده‌نگ مۆدیلی نه‌ماوه، ئه‌و حزبانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی شه‌ریكن له حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌توانن له پارتی ببنه‌وه ده‌توانن نموونه‌یه‌كی جوانتر له ئاوه‌دانیی پارتی نیشان بده‌ن، ئه‌و كاته خه‌ڵك ده‌نگ به پارتی نادات، به‌كورتی كردار زۆر گرنگه بۆ حزبی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بینن خراپه، حزبه‌كان به‌شدارن له حكوومه‌ت، هه‌ڵبه‌ته هه‌مووی نا، به‌ڵام سه‌ره‌كییه‌كان كه به‌شدارن، له‌ولاشه‌وه ده‌یانه‌وێت به موزایه‌ده له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌نگ كۆ بكه‌نه‌وه، یان سیاسه‌تێكی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڕووخێت له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی داهات كۆ ناكاته‌وه و ده‌شیه‌وێت داهاتی هه‌موو كوردستان بۆ خۆی بێت، ئه‌مه شه‌ریكایه‌تی له حكوومه‌ت نییه، ئه‌مه لێدانه له كرۆكیی دیموكراتیی پێكهانانی حكوومه‌ت.
KDP.info: پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوو زۆر هه‌وڵی دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكات و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و هه‌وڵه‌ی دا، به‌ڵام ئیستا حزبه‌كان له یه‌كتری دوورن؟
حاكم حه‌مدی گلی: بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت له كوردستان به‌پێی واقعی سیاسی و جوگرافی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ڕێككه‌وتن له نێوان پارتی و یه‌كێتی بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م واقعه نه‌بووایه ئه‌سڵه‌ن من باوه‌ڕم وابوو پارتی خۆی حكوومه‌ت دروست بكات و ئیداره‌ی هه‌موو كوردستان بكات، خه‌ڵك تاقی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو، با حزبێكی دیكه تاقی بكرێته‌وه، به‌ڵام كه واقعی سیاسی ئه‌وه نییه، ده‌بێت شه‌راكه‌ت و ڕێككه‌وتنی سیاسی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، پێشووتر ڕێككه‌وتنێك له نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت كرابوو، دواتر له‌سه‌ر پرسی داهات ئه‌م ڕێككه‌وتنه ڕێككه‌وتنی نوێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لێ كه‌وته‌وه، چونكه حكوومه‌ت داوای داهاتی سلێمانیی ده‌كرد، یه‌كێتیش وا ڕێك كه‌وتبوو كه خۆی ته‌كمیله‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی ده‌كات، به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه یه‌كێتی به‌رپرسیار بوو له‌و كه‌میەی پاره‌ی كه بۆ فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی دابینی بكات، دیاره ئه‌مه نه‌كرا و گرفتی بانکه‌كان دروست بوو، له‌و لاشه‌وه گله‌یی هه‌یه كه داهاتی ئه‌م شاره به‌ته‌واوی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، ئێ ئه‌م پرسانه مادام ناكۆكیی دروست كردووه، كه‌وایه قابیلی گفتوگۆیه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا ئێستاش حیكمه‌تی ئه‌وه دیار نییه كه بۆچی یه‌كێتی بایكۆتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه.
KDP.info: بابه‌ته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه؟
حاكم حه‌مدی گلی: نا گرفتی دیكه‌ش هه‌یه، پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارتی ئاماده‌باشی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه هه‌م ڕێكخستنی، هه‌م كادیره‌كانی و دامه‌زاروه حزبییه‌كان باش ڕاهێناوه و پارتی حزبی دیكه‌ی لێ جیا نەبو‌وه‌ته‌وه و به تۆكمه‌یی سیاسه‌ت ده‌كات ئێستاش یه‌كێتی داوای هه‌مواری هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكاریی كورسیی پێكهاته‌كان ده‌كات، پێم وایه ناكرێت ئه‌مه بكرێته گرفت، گریمان 2 كورسیی پێكهاته‌كان درایه سلێمانی و یه‌كێتی هه‌ردوو كورسییەکەی برد، یانی یه‌كێتی به‌م دوو كورسییه ته‌واو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێتیی جاران؟ نه‌خێر ده‌بێت پرسه‌كه وه‌ك خۆی ببینرێت، بابه‌تی هه‌ڵبژاردن گرنگه و ئه‌گه‌ر نه‌كرێت كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات، بۆیه ناكرێت ئه‌م بیانووه بهێنرێته‌وه، ئه‌مه یه‌كێكه له گرفته‌كان. دووه‌م، پرسی بابه‌تی ئه‌منییه كه له ماوه‌ی ڕابردوو له هه‌ولێر ڕووی داوه و كاك مه‌سرور بارزانی به‌ئاشكرا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی قبووڵ بكات لێژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دروست بکرێت بۆ کۆڵینەوە لە تیرۆكردنی هاوكار جاف له هه‌ولێر، ئه‌م پێشنیاره ماقووڵه و ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كرێت، خاڵی دواتر بابه‌تی په‌كه‌كه‌یه له سلێمانی، براده‌رانی یه‌كێتی ده‌بێت باش بزانن كه ده‌ستگرتن به په‌كه‌كه‌وه له سلێمانی و دنه‌دانیان و حه‌وانه‌وه‌ی كادیرانی په‌كه‌كه له سلێمانی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌شتشكانه‌وه‌ی پارتییە، یان یه‌كێتی په‌كه‌كه به‌كار بهێنێت بۆ دژایه‌تی پارتی، ئه‌مه قه‌د سه‌ر ناگرێت، دواجار خودی په‌كه‌كه له سلێمانی ده‌بێته گرفت بۆ یه‌كێتی، پارتی‌یش پێی ناخۆشە په‌كه‌كه تێكه‌ڵ به سیاسه‌تی حكوومه‌ت و بكرێت و به‌كار بهێنرێت له دامه‌زاروه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، وه‌ك ئه‌وەی له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بینرا، كه ئه‌مه خه‌رقێكی ته‌واوی ئه‌منی و نێوده‌وڵه‌تی بوو، چۆن به‌بێ پرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خه‌ڵك ده‌هێنرێته فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
KDP.info: چۆن له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڕوانیت؟
حاكم حه‌مدی گلی: زۆر گرنگ بوو له‌و ڕووه‌وه‌ی كه كۆتایی به 12 ساڵی ناكۆكیی قووڵی هه‌ولێر و به‌غدا هێنا و ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی بوو، چونكه به‌غدا دانی نا به‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسایی نه‌وت و گاز ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكات بۆ كوردستانیش، گرنگ بوو چونكه له 2007 هه‌وڵ دراوه یاسای نه‌وت و گاز جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه ئیستا كه ڕێككه‌وتنی سیاسیی له‌سه‌ر كراوه و حزبه‌كان ئاماده‌ن له په‌رله‌مان تێی په‌ڕێنن، بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ستكه‌وته، دواتر ئه‌مه خۆی ده‌بینێته‌وه له بابه‌تی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2023ی عێراق، له‌م نێوه‌نده‌دا ڕۆڵی كاك مه‌سرور بارزانی و شیاع سوودانی گرنگ بوو، وه‌ك دوو لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق و كوردستان، هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت بۆ به‌غدا و زۆر گرنگ ده‌بێت، چونكه حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسیی پێكهاته‌كان دروست بووه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، ئه‌و پرسی سه‌رۆككۆماری عێراقی یه‌كلا كرده‌وه، دواتر گرێكوێره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیش كرایه‌وه و شیاع سوودانی به ده‌نگی كورد بووه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌بێت له ئاستی ئه‌و متمانه‌یەی خه‌ڵكی كوردستانیش بێت.
KDP.info: له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌و دوو كۆپته‌ره‌ی دهۆك نیگه‌رانی و ده‌نگۆی زۆر هه‌بوون، ئه‌م پرسه چۆن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت؟
حاكم حه‌مدی گلی: ئه‌مه بابه‌تێكی ته‌واو ئه‌منی و سیادییه، په‌یوه‌ندیی به حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراقیشه‌وه هه‌یه، ناكرێت ئه‌م شتانه له چوارچێوه‌ی ئه‌منیه‌تی كوردستان ڕوو بدات، هه‌رشتێك له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكرێت زیانه له سه‌روه‌ریی كوردستان، له هه‌ر وڵاتێكی دیكه ئه‌مه ڕووی بدایه گه‌وره‌ترین كاره‌سات هه‌ژمار ده‌كرا، ئێستاش ده‌بێت حكوومه‌ت لێژنه‌ی دروست بكات و بگاته ڕاستیی ئه‌و بابه‌ته و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك بزانن ستراتیژیه‌تێك هه‌یه بۆ لێدان له قه‌واره‌ی كوردستان و ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه له‌و ترسه تێ بگه‌ین و ڕێگا نه‌ده‌ین كه ئه‌م قەوارەیە تێك بچێت.




