ئەمساڵ گەورەترین ناوچەی پیشەسازی لە زاخۆ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە
__2023_04_09_h18m16s46__HK.jpg)
زاخۆ -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی زاخۆ ئاشکرای کرد، بڕیارە لەسەر ٨٠٠ دۆنم زەویی ناوچەیەکی فراوانی پیشەسازی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست دەکرێت و دەشڵێ، ئەمسالە پڕۆژە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
جگەرخوین تاھر، بەڕێوبەری گشتیی وەبەرھێنانی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ناوچەیەکی ستراتیژیی پیشەسازی لە زاخۆ دروست دەکرێت و لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ٨٠٠ دۆنم زەوی لە دەڤەری ئێتیانێ بۆ ناوچەی پیشەسازی دابین کراوە، لە ئێستا خەریکی گۆڕینی ڕەگەزی زەویی پڕۆژەکەین و ئەمساڵ ھیچ گرفتێک نایاتە پێشەوە و پڕۆژەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە، ئەو پڕۆژەیە دوو بەشە و بەشێکیان بۆ ناوچەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێڵ و لەگەڵ دروستکردنی چەندین کۆگای جۆراوجۆر.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ گوتی: "بەشی سەرەکیی پڕۆژەکە دەکرێتە کارگە و ژمارەیەکی بەرچاوی کارگە تێدا دروست دەکرێن بە ڕووبەری جیاواز، بە گوێرەی جۆری کارگەکە زەوی دابین دەکرێت و ئەو کارگانەی بۆ خۆراک بەکار دێن جیا کراونەتەوە.''
جگەرخوین تاھر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە دەکرێتە عەلوەی میوە، ھەموو ئەو کەلوپەلانەی وەک میوەجات و سەوزە لە تورکیاوە دێتە زاخۆ لەو ناوچەیە بازاڕی بۆ دەکرێت و دواتر دابەش دەبێت، پڕۆژەکە ستراتیژییە و کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر ڕەخساندنی ھەلی کار و ڕێکخستنەوەی کەرتی پیشەسازی.''
قائید میرۆ




