٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ جەژنی نەورۆز

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هەموو كوردستانیانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کرد.

سەرۆک بارزانی لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە، ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوانەی لە سەرانسەری جیهان یادی نەورۆز دەکەنەوە پیرۆز بێت.

سەرۆک بارزانی لە تویتەکەیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723ی كوردییەوە پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کرد و هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك  خواست.

 

هەواڵی پەیوەندیدار